atta chawshin lasar chi
Автор: San
Загружено: 2025-11-30
Просмотров: 54
ئاوازو هۆنراوەی عەتا چاوشین
بەرهەمی ساڵی 1998
گیانە لەسەر چی دووركە وتو یتەوە
چیت بۆ بكەم بەخێر نزیك بیتەوە
یاران گوێ بگرن لە سۆزی دەنگم
جەفای دووری یار شێواندی ڕەنگم
شادیم زووڕۆیی و تەمەنی كەم بوو
رۆژگاری لاویم هەر هەورو تەم بوو
هەنسكی گریان خەوی زڕاندم
مەلی ئارەزوو هیوای فڕاندم
یادگارو خۆشی و ئەوینی جاران
وەك گوڵ هەڵوەرین بەتاوی باران
بەیادی جاران لێت رائەمێنم
لەم بێوەفاییەت سەردەرناهێنم
نەمزانی بۆچی بارگەت لەكۆڵ كرد
جێژوانی عیشقت خامۆش و چۆڵ كرد
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: