خاکیپۆش، ڕابوون ڕۆژهەڵات، ئاواز و دەنگ ژیڕیی دەسکرد AI
Автор: Kurdistan Archive
Загружено: 2025-02-26
Просмотров: 612
#خاکیپۆش
هۆنراوەی ڕابوون ڕۆژهەڵات
مۆسیقا و دەنگ: ژیریی دەسکرد AI
لەگەڵ چەند ڤیدیۆیەک کە پێشتر بڵاوبوونەتەوە مونتاژم کردووە، هیوادارم به دڵتان بێ.
ئەو بەهارە شەرتە کردوومە؛ لەبەر کەم، خاکی خۆم
ببمە باران، ببمە کانی، ببمە لافاو، ببمە چۆم
ئەو بەهارە، وا بەڵێنە؛ سەنگەرێک بم پڕ لە شار
هەڵبدەم ئاڵای بزە، بۆ نیشتمانی سەربەخۆم
وەرزی نوێی خۆر، ببمە مانگ و مانگی نوێی باخ، ببمە دار
هەر گەڵای کاتم، چەکێک و سەنگەرێک بێ هەر چرۆم
دەست لە دەست کیژێک؛ کە رووبارە نیگای، دەریایی بم
شان بە شانی رێگەکان، تا وێستگەی ئازادی بڕۆم
شەرتە جامانە، ببێتە وانەیەک، بیڵێمەوە
پڕ لە دەنگی؛ یاوڵات کەم! کووچە کووچە و دەشت و کۆم
مەشغەڵێک ساز کەم، لە دەنگی پەنجەرەی دوو گیانی شار
بچمە ریزی شاییەک، پڕ بێ لە رەنگی دەنگی خۆم
نیشتمان! ئەی نیشتمان! ئەی نیشتمان! جوابم دەوە
من کە بۆ شەوگاری تاریکت، خەریکە ببمە مۆم
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: