Azadbun organization&رێکخراوی ئازادبوون

پێگەی فەرمی ڕێکخراوی ئازادبوون، بۆ گەشەپێدانی بەردەوام
ئازادبوون، رێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، تۆمارکراوە.
دیدگە: (تاکی ئازاد و یەکسان، کۆمەڵگەی مەدەنی کارا).
پەیام: (ئازادبوون، سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆکردن و داکۆکیکرن لە ئازادی و یەکسانی، کاردەکات بۆ هێنانە ئارای کۆمەڵگەیەکی مەدەنی کارا، تا هەمووان بە ئاشتی و ئازادی بژین).
ئامانج:
یەکەم: هەوڵدان بۆ هێنانەدی دادپەروەریی کۆمەڵایه‌تی له نێوان تاكه‌كاندا سەرەڕایی هەبوونی هەر جیاوازییەک.
دووەم: دیموکراسی بوون، شه‌فافیه‌ت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
سێیەم: کارکردنی ژنان و پیاوان پێکەوە بۆ دروستكردنی سەكۆیەك بۆ ژنان له پێناو بنیاتنانی یەکسانی.
چوارەم: پاراستنی ره‌گه‌زه‌كانی سروشت (ئاو، هه‌وا، خاك) لە پێناو ژینگه‌یه‌كی ته‌ندرووست.
ستراتیژ: كاركردن لەگەڵ حکومەت، دەسەڵاتی ناوخۆیی ، رێکخراوە ناوخۆیی و جیهانییەکان، ژنان، گەنجان، گروپە پەراوێزخراوەكانی كۆمەڵگە، تا پێکەوە کاربکەین بۆ داکۆکیکردن لە ئازادییە کەسییەکان، پاراستنی ژینگە، بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی کارا.