ناساندن بۆ پرۆژەی گوێسوان
Автор: Azadbun organization&رێکخراوی ئازادبوون
Загружено: 2025-11-30
Просмотров: 7
رۆژی ٢٠٢٥/٢/١٨ تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون ناساندن بۆ (پرۆژەی گوێسوان)، بە ئامادەبوونی خاوەنی پرۆژەکە (هەڵگورد ئەحمەد محەمەد)، سازدا. پرۆژەی گوێسوان لە دە قۆناغ پێک دێت و لە ئێستادا قۆناغی یەکەم بە پاڵپشتی تیمی ژینگەیی ریکخراو ئازادبوون، قونسڵیەی بەریتانیا، کارگەی کولتوور، دامەزراوەی ئەنهار، ئارت جەمیل و گرین فیزەرە، کاری تێدا دەکرێت.
"پرۆژەی گوێسوان" پرۆژەیەکی هونەرییە. لەگەڵ سێ کایەی تردا پەیوەندی دروست دەکات ئەوانیش ژینگە، تەلارسازی و پەروەردە. ئەو پرۆژە چاوی لەوەیە لە ئەزموونێکی تاقیکاریدا، هونەر بکاتە ئامراز بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی ژینگە. میتۆدی کارکردنی توێژنەوە-بنەما نیە، وەک چۆن توێژینەوە لەسەر کێشەیەکی دیاریکراو بکات و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە، بەڵکو بەگشتی کار لەسەر دروستکردنی "ئاگایی" دەکات تا بەگرنگیەوە لە ژینگە بڕوانرێت. بۆ ئەمەش، لە هەنگاوی یەکەمیدا، زنجیرەیەک پەناوپاسار، یاخود هێلانەی هونەری بۆ چۆلەکە دروست دەکرێت و لەنێو گۆڕەپان یان سەر دیواری بینای قوتابخانە سەرەتاییەکان جێگیر دەکرێن. بەو هیوایەی سەرنجی قوتابی ڕاکێشن و لە بیرەوەرییاندا بمێننەوە و پرسی ژینگەیان بۆ ببێتە بابەت. ئەم پرۆژە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هونەر لەم هەوڵەدا سەرکەوتوو دەبێت.
هەڵگورد ئەحمە: هونەرمەندی ڤیژوەڵی هاوچەرخە. لە پراکتیکی هونەرییدا زیاتر گرنگی بە بەکارهێنانی تێکست دەدات. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی میدلێسێکس لە لەندەن. مامۆستایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان، زانکۆی سلێمانی. بەشداری لە چەندین پێشانگای هاوبەش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردووە. دامەزرێنەر و دیمانەسازی چاناڵی یۆتیوبی (Halgurd SBD) بۆ دیمانەی هونەری. لە ئێستادا، ئاڕاستەی کارکردنی بەرەو پرسە ژینگەییەکان گۆڕییوە و پێی وایە هونەر دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆزی ژینگە هەبێت!
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: