شێوازی دروستکردنی لوقمی شروبی وەکو بازاری تەنیا بە سێ کەرەستە
Автор: Xwardni khayal
Загружено: 2020-04-28
Просмотров: 127407
سڵاوتان لێبێت ھاورێیان ھیوادارم تەندروست باش بن فەرموون ئەوەش شێوازی دروستکردنی لوقمی شروبییە وەکو بازاری کە لاکانیشی رەق دەردەچێ ھەروەھا جیریشە بەرێگایەکی زۆر ئاسان دەتوانم بڵێم لەھیچ شوێنێک یان پەیجێک نەمبینیوە بەمجۆرەبێت کە لاکانیشی رەق دەربچێ وەکو بازار ھیوادارم بەدلتان بێت و سودی لێببینن ھاورێیان لە ڤیدیوکە زۆر بەجوانی رونم کردۆتەوە بەنوسینیش ئاماژەی پێدەدەم بەس ھاورێیان تێبینییەکم ھەیە کاتێک شەکرو ئاوەکە دەخەیتەسەرئاگر تا دێتە کوڵ ئاگرەکەی زۆر بێت کە ھاتە کوڵ ئاگرەکەی دەبێت تەواو کزبێت تا ئامادەدەبێت کە نیشاستە گیراوەکەتان تێکردو خەستبۆوە وە شەکرەکەش تان تێکرد ماوەی شەکرەکە کەتێیدەکەن دوو خولەک بێت دواتر لێیگەرێن بکوڵێ لەسەر ئاگرێکی کز بۆماوەی بیست و پێنج دەقە
شێوازی دروستکردنی لوقمی شروبی بە سێ کەرەستە
2پەرداخ ئاو
2پەرداخ شەکر
رەنگ
1پەرداخ نیشاستە
نیو پەرداخ ئاو
1پەرداخ و نیو شەکر
دەبێت ھەموو قیاسەکان بەیەك جۆر پەرداخ بێت
دروستکردنی :
سەرەتا دوو پەرداخ ئاو لەگەڵ دووپەرداخ شەکر و رەنگەکە بیکەنە سەر ئاگر تا دێتە کوڵ ئینجا نیشاستەکە لەگەڵ نیو پەرداخ ئاو بیگرنەوەو بیکەنە نیو شەکرەکوڵاوەکەو ئاگرەکەی کز بکەن و بەردەوام تێکیبدەن تا خەست دەبێتەوە ئینجا پەرداخ و نیوێک شەکر بە سێجار تێیبکەن و تێکیبدەن کە ماوەکەی دوو خولەك بێت دواتر کات بگرنەوە بیست و پێنج دەقە لوقمەکە لەسەر ئاگرێکی کزبێت و بەردەوام تێکیبدەن تا بەتەواوی خەست دەبێتەوە وەکو ڤیدیوکە ئینجا قاپێک بێنن وەک ئەوەی من نیشاستە لەژێرو لاکانی بدەن و لوقمەکەی تێبکەن ھەر بەگەرمی نیشاستە لەسەری لوقمەکەش دابنێن ئینجا بیکەنە سەلاجە بۆماوەی شەوێك دواتر دەریبکەن و لەتی بکەن لەگەڵ پسکیت پێشکەشی بکەن یان ھەروابیخۆن یان بیکەنە کولیچە
ھیوادارم سودی ھەبێت
ھاورێیان رەنگەکەش رەنگی ترشیات لەلای بەھارات فرۆشەکان کریم
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: