خوێندنەوەی ۱۰ جۆر ئی سی جی
Автор: پەرستار
Загружено: 2025-04-13
Просмотров: 487
هێڵکاری دڵ بریتیە لە پشکنینێکی تەشخیسی کە سودی لێوەردەگیرێت بۆ پێوانە و چاودێری کارەبایی دڵ و کاری ماسولکەکانی و رێژەو خێرایی لێدانەکانی.
ئەنجامدانی هێڵکاری دڵ کارێکی ئاسانە بەڵام پێویستی بە کەسانی خاوەن ئەزموون و پسپۆر لەوبوارەدا هەیە بۆ خوێندنەوەی و دیاری کردنی کێشەکانی دڵ کە لەکاتی ئەنجامدانی هێڵکاریەکەدا دەردەکەون.
سوودەکانی هێڵکاری دڵ :
بۆ پشکنینی لێدانەکانی دڵ خێرایی یان خاوبوونەوە.
بەهۆیەوە دەزانرێت کە بڕی ئەو خوێنەی کە دڵ پاڵی پێوە ئەنێت بۆلەش کەمە یان لە ئاستی پێویستدایە.
دیاریکردنی کێشەکانی ماسولکەکانی دڵ وەک سست بوون یان هەڵاوسان و گەورەبوونی دڵ.
دەستنیشان کردنی هەر کێشەیەکی کارەبایی دڵ.
یارمەتیدەرە لەگەڵ پشکنینی تردا بۆ دیاریکردنی گیرانی دەمارەکانی دڵ و کێشەی زمانەکانی.
یارمەتی دیاریکردنی نەخۆشیە زگماکەکانی دڵ دەدات
پشکنینی هەوکردنی دڵ.
بەهۆیەوە هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک تەنگەنەفەسی و سنگ ئێشە و گێژبوون دیاری دەکرێت.
بۆ زانینی کاریگەری ئەو چارەسەرانەی کە دەدرێت بە نەخۆشەکان.
بەشێوەیەکی ڕۆتینی هێڵکاری دڵ پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ ئەم نەخۆشانە:
ئەو نەخۆشانەی کە پێشینەی نەخۆشی دڵیان هەیە.
ئەو کەسانەی فاکتەری مەترسیان هەیە وەک قەڵەوی و هۆکاری بۆماوەیی.
ئەوکەسانەی کەبۆ نەشتەرگەری ئامادە دەکرێن.
ئەوکەسانەی کە پاتری دڵیان بۆ دانراوە.
ئەو کەسانەی کە چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ بەکاردەهێنن.
ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی هێڵکاری دڵەوە دەکرێ دەستنیشان بکرێن:
لەگەڵ چەند پشکنینی تردا، هێڵکاری دڵ یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیانە:
١_نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکانی دڵ
٢_نەخۆشیەکانی ماسولکەکانی دڵ
٣_نەخۆشی تێکچوونی لێدانەکانی دڵ
٤_ جەڵتەی دڵ.
#ECG #CKG #Clectrocardiograph #ئی_سی_جی #هەردی_عبدالقادر #هێلکاری دڵ #تەختیت دڵ #تەختیت
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: