#Scoliosis
Автор: aram mustafa
Загружено: 2022-07-26
Просмотров: 39
سکۆلیۆسیس
چەمانەوەی نائاسایی بڕبرەی پشت
لە کەسی ئاساییدا دوو چەمانەوە لە عمودی فەقەریدا هەیە چەمانەوەیەك لە لەسەرو شانەکاندا وە هەروەها چەمانەوەیەك لەخوارەوەی پشتدا
لە کەسی تووش بوو بە سکۆلیۆسیس چەمانەوەی نائاسایی رووئەدات بەلای راست یان بەلای چەپدا ئەمەش ئەبێتە هۆی تەسك بوونەوەی بۆشایی سینگ کە کاریگەری ئەبێت لەسەر ئیشی سییەکان بەزۆری ئەم حاڵەتە لە تەمەنی هەرزەکایدا دەست نیشان ئەکرێت
⬅️نیشانەکانی
١.ناڕێکی شانەکان
٢.ناڕیکی لە کەمەردا
٣.ناڕیکی لە کڵۆتی سمتدا
٤.هەڵکشانی لایەکی قەفەزەی سینگ بەرەو سەرەوە
٥.دەرکەوتنی ناڕێکی پشت لە کقتی چەمانەوە بەرەو پێشەوە
⬅️ هۆکار
لەگەڵ ئەوەی هۆکاری سەرکی نەزانراوە بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هۆکاری بۆماوەی کاریگەری هەیە
١.کێشەی دەمار و ماسولکەیی، وەک ئیفلیجی مێشک یان ناڕێکی ماسولکەیی
٢.ناتەواوی زگماکی کە کاریگەری هەبێت لەسەر گەشەی ماسولکە و ئێسك
٣.نەشتەرگەری سنگ لە مناڵیدا
٤.بریندار بوون یان هەوکردنی بڕبرەکان
٥.نائاسایی دڕکە پەتك
🔀کێشەکانی سکۆلیۆسیس
١.کیشەی هاناسەدان. لە حاڵەتی زۆر توندا قەفەزەی سینگ پەستان ئەخاتە سەر سییەکان و ئەبێتە هۆی نارەحەتی لە هەناسەکاندا
٢.کێشەکانی پشت. ئەبێتە هۆی ئازاری درێژخایەنی پشت
٣.کێشەکانی ڕوخسار. لەگەڵ خراپبوونی سکۆلیۆسیس، ئەبێتە هۆی گۆڕانکاری زیاتری بەرچاو - لەوانە نایەکسانی شان و شان، بڕبڕەی پشت، و گۆڕینی کەمەر و شان بۆ لایەکدا.
↗️چارەسەر
چارەسەرەکانی نەخۆشی سکۆلیۆسیس جیاوازن، بەپێی توندی کێشەکە. ئەو منداڵانەی کە کێشەی زۆر سووکیان هەیە بەگشتی بە هیچ شێوەیەک پێویستیان بە هیچ چارەسەرێک نییە، هەرچەندە ڕەنگە پێویستیان بە پشکنینی بەردەوام هەبێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا کێشەکە خراپتر دەبێت لەگەڵ گەشەکردنیان.
ئەگەر چەمانەوەی بڕبڕەی پشت مامناوەند یان توند بێت لەوانەیە پێویست بە پشتێنی پاڵپشتی یان نەشتەرگەری بکات. ئەو هۆکارانەی کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن بریتین لە:
پێگەیشتوویی. ئەگەر ئێسکەکانی مناڵ لە گەشەکردن وەستا بێت، ئەوا مەترسی پێشکەوتنی کێشەکە کەم دەبێتەوە.
وە پشتێنی پاڵپشتی زۆرترین کاریگەری لەسەر ئەو منداڵانە هەیە کە هێشتا ئێسکەکانیان لە گەشەکردندایە.
↩️خۆشبەختانە ئێستا بە نەشتەرگەرییەکی پیشکەوتوو ئەتواندرێت چارەسەری سکۆلیۆسیس بکرێت کە لە ڤیدیۆکەدا ئاماژەم پێکردووە
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: