(جامی و مه‌دخه‌لی گروپێكی موخابه‌راتین و هیچ په‌یوه‌ندیان به‌سه‌له‌فیه‌ت نییه)
Автор: Sarbaz Mohammed - سەرباز محمد
Загружено: 2025-05-07
Просмотров: 4371
بسم الله الرحمن الرحيم
قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (108) [يوسف : 108]
سعودیه‌و یاری كردن به مه‌له‌فه‌كان ، مه‌له‌فی (ئیخوان) به‌نمونه .
به‌كورتی لام گرنگ بوو سه‌رنجی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌و چه‌ند خاڵه ڕاكێشم .
یه‌كه‌م : ساڵی 1945 كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیخوان له شاری مه‌ككه به‌سترا، دوو كوڕی مه‌لیك عبدالعزیز ئال‌و سعود به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كرد (عبدالله الفیصل و منصور بن عبدالعزیز) ده‌ستخۆشیان له ئیخوان كرد و پشتگیری خۆیان بۆ ئیخوان ده‌ر بڕی . ئه‌و كات سعودیه پێوستی به ئیخوان هه‌بوو بۆ ڕاگرتنی شه‌پۆڵی شیوعییه‌ت له جیهانی ئیسلامی و دواتر بۆ ڕاگرتنی شه‌پۆڵی (ناسریه‌كان )
دوو : له‌ساڵی 1982 تاوه‌كو ساڵی 1987 كه‌مال هیلباوی گه‌وره سه‌ركرده‌ی ئیخوان به‌فه‌رمانی ده‌سه‌ڵات و به ڕازی بونی گه‌وره زانایانی سعودی ده‌كرێ به سه‌رۆكی لێژنه‌ی ڕاوێژ كاری بۆ دانانی مه‌نهه‌جی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سعودی ، ئه‌وه بوو زۆربه‌ی كتێبه‌كانی سه‌ید قوت و مه‌ودودی و ئه‌بولحه‌سه‌نی مه‌ودودی و محه‌مه‌د قوتب مصطفی السباعی و كران به مه‌نهه‌ج و هه‌زاران گه‌نجی سعودی له‌سه‌ر فیكری ئیخوان گه‌وره بوون ، سعودیه ئه‌وه‌ند سه‌ر سام بوو به كتیبه‌كانی (سه‌ید قوتب) شه‌قامێكی گه‌وره‌ی له‌شاری (جده) به‌ناوی سه‌ید قوتب كرد .
دوای گرتنی عێراق بۆ كوه‌یت و فه‌توای زانایانی ده‌سه‌ڵات به شه‌رعیه‌تی هێنانی هێزه‌كانی صه‌لیبی بۆ ناوچه‌كه و ناڕازی بوونی زاناكانی تر ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات نه‌بون كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕوی له كۆمه‌ڵگای سعودی كرد ، ئه‌وه بوو ده‌سه‌ڵات گروپی (جامی و مه‌دخه‌لی) دروستكرد و ده‌زگای هه‌واڵگری سعودی ئه‌وانه‌ی وه‌كو سه‌له‌فی ناساند و به‌جیهانی ئیسلامی بڵاویانی كرده‌وه .
سێ : دوای ڕووداوه‌كانی 11 سبتمر ، ئه‌مریكا فشاری خسته سه‌ر سعودیاو پێی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌و مه‌نهه‌جه ده‌بێ بگۆڕدرێ كه‌له سعودیا ده‌خوێندرێ ، ئه‌وه بوو سعودیا له‌ساڵی 2014 ده‌ستی كرد به‌گۆڕینی مه‌نهه‌ج و زیاتر له 80 كتێبی له مه‌نهه‌جی كۆلێژ‌و زانكۆكان لادا ، سعودیا به ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه ئه‌و توندڕه‌ویه هۆكاری ئێمه‌ی وه‌هابی نین به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ئیخوان و ئیخوانی جیهانییه بۆیه له‌و كاته هه‌ڵمه‌تی به شه‌یتان كردنی ئیخوان ده‌ستی پێكرد، محه‌مه‌د قوتب له‌سعودیا سه‌رپه‌رشتی ماسته‌رو دكتۆرنامه‌كانی ده‌كرد له زانكۆكانی سعودیه له بواری عه‌قیده ، له وتاره‌كانی ئه‌و پیاوه سه‌دان كه‌س داده‌نیشتن دواترئه‌و محه‌مه‌د قوتبه كرا به سه‌رێك له‌سه‌رانی خه‌وارج ، تاوان بار كرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچونی خه‌واریج ، كتێبه‌كانی سه‌ید قوتب به‌تایبه‌ت معالم فی الطریق به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ربازی سعودی كرا بوو به مه‌نهه‌ج .
چواره‌م : سعودیه ، مێژوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی گۆڕی له ساڵی 1744 ز كه په‌یمانی درعیه‌ی تێیدا واژۆ كرا له نێوان (محمد ی كوڕی عبدالوهاب) و (محمدی كوڕی سعود) ئه‌وه به‌سه‌رتای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت هه‌ژمارده‌كرێ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سعودیا به ئه‌مریكا و خۆرئاوای ڕاگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی سعودی له‌سه‌ر دین دانه‌مه‌زراوه بۆیه مێژوی دامه‌زراندنی كرده 1721ز ئه‌و كاته‌ی (محمد ی كوڕی سعود) وه‌كو ئاغایه‌ك هاته (ئه‌لدرعیه) واته شه‌راكه‌تی نێوان وه‌هابیه‌كان و ئال‌و سعود وه‌كو مێژوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه .
خۆشه‌ویستان ئێمه گیرۆده‌ی ده‌ستی حه‌ماس نین ، حه‌ماس و كێشه‌ی فه‌له‌ستینی به‌رده‌وام ده‌بێت ، به‌ڵام له‌سه‌ر بنچینه‌ی (ئه‌زعه‌فولئیمان ) خه‌ڵكی دڵخۆشن به سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان ، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای كورده‌وه‌اری گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فیكری (محمدی كوڕی عبدالوهاب) و كتێب و فه‌تواكانی زانایانی سعودین به‌تایبه‌ت كتیبی (الدرر السنیه) .
هه‌ندێ له‌میدیای كوردی له‌بری ئه‌وه‌ی باسی مه‌له‌فی جامی و مه‌دخه‌لی بكه‌ن كه چۆن ته‌كفیرێكیكان بڵاو كردۆته‌وه ، هاتون خه‌ڵكه‌كه‌یان سه‌ر قاڵ كردوه به جه‌نگی (حه‌ماس و ئیسرائیل) .
ویستم ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نم ، خوای گه‌وره ئیمانی هه‌مومان سه‌لامه‌ت كات و كوردستان پێویستی به كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه نه‌ك زیاد كردنی كێشه‌و خۆش كردنی به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه بونی هه‌بێ له كوردستان ، كوردستان ئیقلیمێك نیه له عه‌ره‌بستانی سعودی ، ئیخوان و حه‌ماس بۆ ئه‌وان كێشه‌ن له‌به ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان پشتیوانیان كردون هه‌زاران داعی و بانگخواز زاناكانیان كوتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌وان . كێشه‌ی ده‌ره‌كی هاورده مه‌كه‌ن بۆ كۆمه ڵگای ئێمه .
(جامی و مه‌دخه‌لی گروپێكی موخابه‌راتین و هیچ په‌یوه‌ندیان به‌سه‌له‌فیه‌ت نییه و به‌درۆ دروشمی سه‌له‌فییه‌تیان به‌رز كردۆته‌وه ) هه‌ر كه‌سێ بچێته دیبه‌ت له گه‌ڵیان ده‌بێت ئه‌وه خاڵه پشتگوێ نه‌خات .
سه‌رباز محه‌مه‌د حه‌سه‌ن . هه‌ولێر 2025/5/7
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: