ده‌رباره‌ی یوسف زێدان و فه‌توای سعودیه‌كان دژ به فه‌توا كه‌ی ده‌ده‌و
Автор: Sarbaz Mohammed - سەرباز محمد
Загружено: 2025-04-07
Просмотров: 3604
ده‌رباره‌ی بێ ئه‌ده‌بیه‌كانی یوسف زیدان به‌رامبه‌ر به پێشه‌وا صلاح ا‌لدین ی ئه‌یوبی و هه‌ڵوێستی سعودیه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌موو فه‌توایه‌ك دژ به ئسرائیل .
🔴 زێدان بێ ئه‌ده‌بیه‌كی زۆری كردوه به‌رامبه‌ر به صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی ، ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی دیفاع له عوماره‌ی یه‌مه‌نی و دوژمنانی صلاح ا‌لدین و ده‌وڵه‌تی ئه‌ویوبی ده‌كات دیفاع له خودی ئه‌و ئیسلامه ناكات ، به‌لام ئێوه ئاگادارن هه‌مان هه‌ده‌فی (زێدان ) به‌چۆرێكی تر خه‌ریكه ده‌هێته جێ ، ئه‌گه‌ر زێدان جنێوی به (صلاح ا‌لدین ) دابێ ، ئێ خۆ سعودیه‌كان خودی صلاح ا‌لدین نیان پێ ئه‌هلی سوننه نییه ، من زۆر م پێ سه‌یره و به‌داخه‌وه كه خه‌ڵكی ئێمه له ڕوی مه‌نهه‌جه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان ناكه‌ن ، جنێوێكی (زێدان) ده‌یان هێنێته سه‌ر خه‌ت ، به‌لام سه‌دان كتێبی سعودیه‌كان له‌سه‌ر ته‌كفیری ئه‌شاعیره‌و به‌گومڕا له قه‌ڵه‌م دانی ئه‌وان چاپده‌كرێ و ئه‌و خه‌ڵكه له‌وه بێ ئاگان ئێ به‌كافر له‌قه‌ڵه‌م دانی ئه‌شعه‌ریه‌كان یان ده‌ركردنیان له چوار چێوه‌ی ئه‌هلی سوونه ، خودی صلاح ا‌لدین ی ئه‌یوبیش ده‌گرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه ، گه‌وره سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌شعه‌ری بوو .
🔴 ده‌رباره‌ی فه‌توای سعودیه‌كان و وه‌ڵام دانه‌وی فه‌توای (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ولد ده‌دۆ ) هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره فه‌توایه ، ئه‌وه نابێت به‌ده‌ر له پاشخانه مێژوویه‌كه دیراسه بكرێ ، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت مێژووی سعودیه‌كان بهێنرێته به‌رچاو ئینجا قسه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره فه‌توایه بكرێ ، ده‌زانن كاتی خۆی (القواسم ) له‌ناوچه‌ی (شاریقه‌و رأـس الخیمه و له‌كه‌نداوی فارس ) كۆسپێكی زۆر گه‌وره بوون له به‌رده‌م پورتوگالییه‌كان و دواتر له به‌رده‌م هێزی ده‌ریایی ئینگلیزه‌كان ، به‌لام دواتر ئالوسعود په‌یمانێكیان واژۆ كرد له‌گه‌ڵ ئیننگلیزكان كه كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌هلی كیتابن ، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌كه‌ی خۆمانه كه مورته‌د بوینه و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌دین و گۆڕ و دار و به‌رد ده‌په‌رستن ، كێشه ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی و گۆڕ په‌رست و ئه‌شاعیره‌و ماتوریدی و صۆفیه‌كانه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێوه تێكه‌ڵ به ئیشی ئیمه نه‌بن ، ئێمه به‌هیچ جۆرێك نابینه كۆسپ له‌به‌ر ده‌م هێزه‌ده‌ریایه‌كانی ئێوه ، ئه‌وه بوو هێزی سه‌ربازی قه‌واسیمه‌كان به‌هه‌ما هه‌نگی ئینگلیزه‌كان و سعودیه‌كان له ناوبرا .
جه‌نابتان ئاگادارن له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ، ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی جاری جیهادی دا دژی هێزه‌كانی خۆرئاوا ئه‌و كاتیش مه‌لاكانی سعودی هاتنه سه‌ر خه‌ت و گوتیان ئێمه زانای خۆمان هه‌یه‌و كار به‌و فه‌توایه ناكه‌ین ، به‌هه‌مان شێوه هه‌مان هه‌ڵوێستیان نواند له‌جه‌نگی دوه‌می جیهانی ، ئه‌وه پوخته و مانای هه‌ڵوێسته‌كانیان بوه ، بۆیه پێم وایه عه‌قڵیه‌ت و تێگه‌یشتنی سعودیه‌كان بۆ دین كه ڕه‌وانه‌ی جیهانی ئیسلامی ده‌كرێ زۆر ترسناكه " قسه‌كانی زێدان كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌قام و نوخبه‌ی دیندار نییه ،ئه‌گه‌ر هه‌شبێ زۆر كه‌مه ، به‌ڵام ئاگادار بن گه‌نج په‌روه‌رده ده‌كرێ ڕێشیان درێژ ده‌كه‌ن وشه‌ڕواڵیان كورت ده‌كه‌نه‌وه و به‌ناوی كیتاب و سوننه و سه‌له‌فی صالحی ئه‌و ئوممه‌ته (صلاح ا‌لدین ) ی ئه‌یوبی له چوار چێوه‌ی ئه‌هلی سوننه ده‌رده‌كه‌ن و به‌گومڕای له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن . ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر بڵێن وانیه لێیان پرسیار بكه‌ن ئایا ئه‌شعه‌ریه‌كانتان پێ ئه‌هلی سوننه یه ئه‌گه‌ر گوتیان نه‌خێر ده‌ی خۆ ئه‌و حوكمه صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی یش ده‌گرێته‌وه . هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌و خه‌ڵكه ن گه‌ر بڵێن صلاح ا‌لدین ئه‌شعه‌ری نه‌بوو ه ئه‌وه‌ی ئاگاداری مێژوو بێت ئه‌و قسه‌یه ناكات .
كتێبه‌كانی (عبدالله العجیری و سلطان العمیری) فه‌تواكانی فۆزان و لحێدان و بن باز و عوسه‌یمین ، به‌گومڕا له‌قه‌ڵه‌م دانی (صلاح ا‌لدین) ی به‌دواوه‌یه و زۆری تر یش وه‌كو محمد شمس ا‌لدین و عبدالله الخلیفی و دمه‌شقیه و هاوشێوه‌كانیان ته‌كفیری ئه‌شاعیره و ماتوریدی ده‌كه‌ن كه ئه‌و حوكمه سه‌ركرده صلاح ا‌لدین ی ئه‌یوبی و محمد الفاتح ده‌گرێته‌وه .
خوای گه‌وره ئیمانمان سه‌لامه‌ت كات .
ده‌ستان خۆشبێ و یاخوا سه‌ركه‌وتوبن هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ووشه‌یه‌ك به‌گوته‌یه‌ك بونه هۆكاری ئه‌وه‌ی زێدان به‌شداری پێشانگای كتێب ی ئه‌و ساڵ نه‌كات .
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: