شارەوانى گەرمک ئامێرى وەرزشى و یارى مناڵانى لە پارکى شارۆچکەکەدا جێگیر کرد
Автор: بهڕێوهبهرايهتى گشتى شارهوانيهكانى سلێمانى
Загружено: 2025-08-01
Просмотров: 138
لەپێناو خزمەتکردن بە مناڵان و گەنجانى ناحیەکە، سەرۆکایەتى شارەوانى گەرمک ژمارەیەک ئامێرى یارى مناڵان و ئامێرى وەرزشى لە پارکى گەورەى شارۆچکەکە جێگیر دەکات.
شارەوانى گەرمک ڕایدەگەیەنێت؛ دواى سەوزکردنى باخچەى گەرمک لەلایەن هۆبەى باخچەکانەوە، تێبینى ئەوەمان کرد کە ئامڕازێکى کات بەسەربردن بۆ مناڵان و گەنجانى گەرمک لە باخچەکەدا بوونى نییە، بۆیە لەسەر پێشنیارى (سەروەر شێخ عەبدوڵا) سەرۆکى شارەوانى گەرمک هەوڵدرا کۆمەڵێک ئامێرى وەرزشى و یارى مناڵان لە باخچەکەدا جێگیر بکرێت کە خۆى لە (جۆلانە، خلیسکێنە، جەمپینگ، سێتی وەرزشی گەنجان ) دەبینێتەوە، شارەوانى گەرمک ڕاشیدەگەیەنێت؛ بەسوپاسى زۆرەوە (حادى جەمالى قەلەندەراوا) دوو جۆلانێى سێ نەفەرى بەخشییە مناڵانى گەرمک و لەباخچەکەدا جێگیرمان کرد.
سەرۆکایەتى شارەوانى گەرمک لەماوەى ڕابردوودا چەندین خزمەتگوزارى لە شارۆچکەى گەرمک و سنورى ناحیەکە جێبەجێکردووە، سەرۆکى شارەوانى ناحیەکە دووپاتى دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە چالاکی و خزمەتگوزارییەکانیان و ماندوونابن.
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: