خەیاڵی بادەکەی تۆ بوو - فەنایی
Автор: جامی جەم ⚜️ Jamy jem
Загружено: 2025-05-27
Просмотров: 2245
دەقی شیعر:
خەیاڵی بادەکەی تۆ بوو منی کێشایە مەیخانە
بەڵام ئیستا نە مەی دیاره، نه ساقی و دەوری پەیمانه
له شین و شیوەنی یاران سەرم سوڕماوه ئەی یاران
له کوێیە شای وەفاداران؟ کە دنیا بوته بتخانه
لە قاپی مەیکەدە ئەوسا مەقاماتی موحیببەت بوو
کەچی ئیستا له هەر لاوه مەقامی زوعفی ئیمانه..!
عەدوو نەفسی خەسیسه و دەوری ئاواتی ئەبینێ ئەو
ئەوەی مەیلی دڵی ئەو بێ له شاری ئیمه هەرزانه
به دەگمەن دێته بەر چاوی بەسیڕەت سووڕەتی ئادەم
له هەر کەس تیبفکری، تێئەگەی مەغلووبی شەیتانه!
ئیتر لەم حاڵەدا حاڵی دڵی شەیدا ئه بێ چی بێ؟
مەگەر هەر خوا بزانیێ چۆنه یاخود چەنده وێرانە!
له زوڵماتی خەتادا غەرقی نەفسی شووم و سەرکێشم
کەچی خۆی وائەزانی ئەو ڕەفیقی بادەنۆشانه..
ئومێدم بەس غوڵامیی مەیکەدەی پیری وەفاداره
فەنایی بگره داوێنی کە دەستی دەستی لوقمانه..
فەنایی
مەلا عەبدوڵای کاتب
مامۆستای کاتب
#فەنایی #شیعری_کلاسیک #مەلا_عەبدوڵای_کاتب #خەیاڵی_بادەکەی_تۆ #عیرفان #کوردستان #جامی_جەم
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: