Diwani Mati دیوانی ماتی
Автор: Khogr Bedri خۆگر بەدری
Загружено: 2017-12-02
Просмотров: 7640
ماتی..
ناوی تەواوی عبداللە حیدر محمد محمودە ، لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ ە لەشاری کەلار ، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دواناوەندیی هەر لەو شارە تەواو کردووە ، دواتر بۆ خوێندنی زانکۆ چۆتە شاری سلێمانی و ئێستا خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی ژمێریارییەلەزانکۆی سلێمانی..
هەر لەتەمەنی دە ساڵییەوە تێکەڵاوی دنیای شیعر و ئەدەبییات بووە و دەستی کردووە بەخوێندنەوەی شیعری شاعیرانی کلاسیک و ئالوودەیان بووە و چێژی لێ بینیون ، وە ئەگەرچی بەبڕوای هەندێک کاتی شیعری کلاسیک بەسەرچووە بەڵام ئەم گوێی نەداوەتێ و لەژێر کاریگەریی شیعری شاعیرانی کلاسیکدا شیعری نووسیوە و دواتر کلاسیکی کردووە بەڕێچکەی ئەدەبیی خۆی..شیعرەکانیشی لەهیچ چاپ و بڵاوکراوەیەکدا بڵاونەکردۆتەوە و نەیکردووە بەدیوانی چاپکراو ، تەنها لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵیداوە بیخاتە بەرچاوی خوێنەرانی شیعری کلاسیک...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: