گرنگی سیاسەتی بەهێزمانەوە لە داهاتووی زیرەکی دەستکرددا
Автор: Agora Vision ئاگۆرا ڤیژن
Загружено: 2025-12-02
Просмотров: 32
دامەزرێنەری ئاگۆرا ڤیژن بەشداربوو لە یه‌كه‌مین دیدارى زانستىی له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتووریی
دکتۆر هێمن شیخ عومەر دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری دیزاین لە ئاگۆرا ڤیژن و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری ڕۆبۆتناسی و سیستمە زیرەکەکان لە زانکۆی نۆتنگهام ترێنت لە وڵاتی بەڕیتانیا،بە پانێڵێکی تایبەت دەربارەی (گرنگی سیاسەتی بەهێزمانەوە لە داهاتووی زیرەکی دەستکرددا) لە یەکەمین دیداری زانستی سیاسەتی کلتوری پێشکەشکرد.
ئەم دیدارە بۆ یەکەمجارە لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەرێت، بەمەبەستی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى كولتوور و فه‌رهه‌نگ له‌هه‌رێمى كوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی كه‌سانى شاره‌زا لە بواره جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
یه‌كه‌مین دیدارى زانستىی له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتووریی به‌دروشمى (كولتوو وه‌ك فریادره‌س) به‌چاودێرى حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ، بەسەرپەرشتی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئەنجامدرا،لە کۆتا دووڕۆژی دیدارەکەدا به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌سمى راسپارده‌كان ڕاده‌ستى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان كرا بۆ پشتیوانى و جێبه‌جێكردنیان و هاوکاتیش سوپاس و ڕێزلێنان بەخشرایە سەرجەم پانێڵیستەکان.
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео mp4
-
Информация по загрузке: